هاونیشتمانییەکی شاری مەهاباد 37 ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەردە دەگمەن و گرانبەهاکانە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • هاونیشتمانییەکی شاری مەهاباد 37 ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەردە دەگمەن و گرانبەهاکانە
  • فاروق قازی: کۆکردنەوەی بەردە دەگمەنەکان یەکێکە لە قورسترین کارەکان
  • لە بواری دۆزینەوەی بەرد و حەجەری ناوازە و دەگمەندا کار دەکات.

کاک فاروق قازی، لە یەکێکە لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەدە، بەهۆی هۆگرییەکی زۆری بە بەردە گران و دەگمەنەکان ناوبانگی لە شارەکەی خۆی پەیداکردووە، ئەنتیک خانەیەکی بچووکی لە ماڵەکەی خۆیدا دروستکردووە و سەرجەم ئەو بەردانەی کە لە ماوەی زیاتر لە15  ساڵە کۆی کردوونەتەوە، لەوێ هەڵیگرتوون.


خولیاکانى وەستا فاروق

  • خولیا و پیشەی حەجاری"بەردسازی" تێکەڵ بە یەکدی کردووە.
  • ئێستا بووەتە یەکێک لە وەستا دەگمەن و دەستڕەنگینەکانی شاری مەهاباد.
  • ئەو کێلی مەزاری زۆرێک لە شاعیر، نووسەر و کەسایەتییە ناسراوەکانی مەهابادی دروستکردووە.
  • پیشەکەی وەک منداڵی خۆی خۆش دەوێت و کۆکردنەوە و دەستکەوتنی ئەو بەردە بەنرخانەش بە کارێکی زۆر قورس و پڕ لە زەحمەت دەزانێت.
  • کەناڵ8 سەردانی ئەم هاونیشتمانییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.
  • بە وردی باس لە پیشەکەی و حەز و خولیاکانی لە بوارەکەی خۆی کردووە.

    پیشەی حەجاری یان بەردسازی، یان بەرد تاشی، یەکێکە لە کۆنترین و گرنگترین پیشە دەستی و بیناسازییەکان، کە خۆی لە بڕین، تاشین، نەخشاندن و جێگیرکردنی بەرددا دەبینێتەوە، ئەم پیشەیە لە ڕابردووشدا زیاتر بۆ دروستکردنی خانوو و قەڵاکان بووە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

77 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانیدا تێدەپەڕێت

هەفتەبازاڕی تەزبیح لە مەهاباد بووەتە بەشێک لە مێژوو و کولتووری پارێزگای ورمێ

مەهاباد زیاتر لە 450 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵیى و ئاژەڵداریى هەبووە

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا