عەلوەی شنۆ بووەتە ناوەندێکی گەورەی بازرگانیی سەوزە و میوە

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • عەلوەی شنۆ بووەتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
  • کەشوهەوای گونجاو و خاکی بەپیت شنۆی کردووە بە ناوەندێکی گرنگی بەرهەمە کشتوکاڵی و باخدارییەکان.
  • ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەرهەمە تازەکان دەگەیەننە عەلوەکە و دەرفەتی کاریان بۆ دەیان کەس ڕەخساندووە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، بەرهەمی باخەکانی شنۆ بەهۆی بەرزی کوالێتییەکەیان تەنیا لە ئاستی ناوخۆدا نامێننەوە، بەڵکو بەشێکی بەرچاویان هەناردەی ڕووسیا، هیندستان، پاکستان، وڵاتانی کەنداو، ئاسیا و ئەوروپاش دەکرێن.


تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کەرتی کشتوکاڵی شنۆ

  • شنۆ لەسەر ئاستی ئێران بە شاری گێلاس ناوبانگی دەرکردووە و سەدان هێکتار باخی سێو و بەرهەمی جۆراجۆری هەیە.
  • شانبەشانی گێلاس، سێوی شنۆش ناوبانگێکی باشی هەیە و خواستی زۆری لەسەرە.
  • پارێزگای ورمێ کە شنۆ سەر بەو پارێزگایەیە، زیاتر لە 51 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی هەیە و وەک زەمبیلەی میوە تەماشا دەکرێت.

ڕای کڕیارانی عێراقی لەسەر بەروبوومی شنۆ

حەیدەر ئەبوکەرات، کڕیارێکی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات دۆخی ناوچەکە لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە باشە و هەموو کاڵایەک بەردەستە، هەروەها خەڵکەکەشی زۆر میواندۆستن و باشترین کوالێتی بەرهەمیان هەیە، روونیشیکردەوە ناوچەکە شاخاوییە و توانایەکی باشی تێدایە بۆ لەخۆگرتنی بەرهەمەکان، بەجۆرێک بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەتوانن بەرگەی ڕێگا و بەڕادەکان بگرن تاوەکو دەیانگەیەننەوە عێراق.

زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە

عەلوەی شنۆ بەردەوام جمەی دێت و بووەتە ناوەندێکی ستراتیژی بۆ بازرگانی سەوزە و میوە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ناوچەکە بەهۆی کەشوهەوای گونجاو و بەپیتی خاکەکەیەوە توانسێکی بەرزی لە بەرهەمهێنانی میوە هەیە، کە ئەمەش سەرەڕای دابینکردنی پێداویستی بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ڕەخساندنی دەرفەتی کاری ڕۆژانەی بۆ دەیان هاونیشتمانی لە ڕێگەی گواستنەوە و مامەڵەکردن بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە فەراهەم کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شنۆ؛ پایتەختی گێلاس دەبێتە تابلۆیەکی سوور و بەرهەمەکانی دەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان

ڕنینی گێلاس لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵات کوردستان دەستیپێکردووە

بەرهەمی سێوی شنۆ 25% کەمیکردووە؛ بەرهەمی ئەمساڵ 125 هەزار تۆنە

پێشبینی بەرهەمهێنانی 40 هەزار تۆن سێو لە باخەکانی ورمێ دەکرێت

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا