ڕنینی گێلاس لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵات کوردستان دەستیپێکردووە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرهەمی گێلاسی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە
بەرهەمی گێلاسی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە

گوندی جەڵدیانی نێوان شاری شنۆ و پیرانشاری پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئامێزی بۆ یەکێک لە بەتامترین و خۆشترین و جوانترین میوەکان کردووەتەوە.

 شنۆ شاری گێلاس

شاری شنۆ بە شاری گێلاس ناوبانگی دەرکردووە، گێلاسەکانی شنۆ جۆریان زۆرە و باخدارانی ناوچەکەش لە بەرهەمی ئەمساڵیان ڕازین.

گێلاسی شنۆ خواستی لەسەرە

 گێلاسی شنۆ نەک تەنیا لە بازاڕەکانی ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو لە دەرەوەش بەتایبەت لە ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە، باخداران دەشڵێن، بەرهەمەکەیان بووەتە براندێکی ناسراو لە ناوخۆ و دەرەوە.

دەبێت گێلاس بە لاسکەوە لێبکرێتەوە

گێلاسەکان دەبێت زۆر بە وریایی لێبکرێنەوە دەبێت بە لاسکەکەیەوە لێ بکرێتەوە ئەگەر نا تەمەنی ماوەنەوەی زۆر کەم دەبێت و زوو تێکدەچێت.

سەرچاوەی بژێویی و هەلی کار

بەرهەمەکە سەرچاوەی بژێویی باخدارەکانە و، هەلی کاریشی بۆ کرێکارانی ناوچەکە دروستکردووە، لە ئێستادا هەر کرێکارێک بۆ لێکردنەوەی هەر کیلۆیەک گێلاس، بڕی 30 هەزار تمەن حەقدەست وەردەگرن.

بڕی بەرهەمی ئەمساڵ

ئەمساڵ زیاتر لە هەزار هێکتار لە باخەکانی شاری شنۆ بەم بەرهەمە چێنراوە و پێشبینی دەکرێت بڕی بەرهەمی گێلاسی شارەکە بگاتە سێ بۆ چوار هەزار تۆن.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا