پێشبینی بەرهەمهێنانی 40 هەزار تۆن سێو لە باخەکانی ورمێ دەکرێت

بەرهەمی یەکێک لە باخە سێوەکانی ورمێ
بەرهەمی یەکێک لە باخە سێوەکانی ورمێ

عەلی دیانەتی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، پێشبینيدەکەن لە ئەمساڵدا 40 هەزار تۆن سێو لە باخەکانی پارێزگاکە بەرهەمبهێنرێت.

عەلی دیانەتی راشیگەیاند، سێوی پارێزگاکە بە تامی خۆش و کوالیتیی باش دەناسرێتەوە و بەشێکی زۆری لە بازاڕەکانی ناوخۆ ساخ دەکرێتەوە.

جێگری سەرۆکی دامەزراوەی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی دەشڵێت، شارەکانی مهاباد، شنۆ، میاندواو، سەڵماس و نەغەدە پێشەنگی شارەکانی پارێزگاکەیان لە بەرهەمی سێودا گرتووە.

دیارترین جۆرەکانی سێوی پارێزگاکە سێوی گوڵاو، سێوەی گاڵای هاوینە و تورکمانن.

پارێزگای ورمێ بە کۆکردنەوەی زیاتر لەیەک ملیۆن تۆن سێو ساڵانە ريزبەندی پارێزگای یەکەمی ئێرانی بۆ بەرهەمی سێوە گرتووە و تیایدا یەک لەسەرسێی سێوی هەموو ئێران بەرهەم دەهێنرێت،هەروەها زیاتر لە 60 هەزار هێکتار زەوی بۆ چاندنی بەرهەمی سێو هەیە.