فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 25ـى مانگ دەستپێدەکات

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
فێستیڤاڵى هەنارى 2025
فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
فێستیڤاڵى هەنارى 2025 فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆتا هەفتەى ئەم مانگە وەک وادەى بەڕێوەچوونى 12ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە دیاریکرا.
  • فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 25ـى مانگ دەستپێدەکات.
  • فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە ئەمساڵ چوار ڕۆژە.
  • لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ گرنگى تایبەت بە چالاکى ژینگەیى دەدرێت.

یاسین ئەحمەد، سەرپەرشتیارى لیژنەی ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕۆژى 25ـى تشرینى یەکەم بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵەکە دیاریکراوە، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا لەبار نەبێت وادەکەى دەگۆڕن.


ڕێکارەکانى بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵەکە

  • کەپرى خواردنەکان بەتەواوى دابەشکراون.
  • لەمڕۆوە دابەشکردنى کەپرى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و بابەتەکانى دیکە دەستیپێکردووە.
  • جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو فێستیڤاڵەکەى ئەمساڵ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
  • ئەو کەرەستە و ماددانەى بەکاردەهێنرێت دۆستى ژینگەن.
  • یاسین ئەحمەد: ژمارەیەک چالاکى ژینگەیى و هەڵمەتى ناشتنى پێنج هەزار نەمامى هەناریش بەڕێوەدەچێت.

    ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوامبوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

کاربەڕێکەری کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر: یەکەم جارە بەشدارى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە دەکەم

نوخشە ناسح: ساڵانە 25 بۆ 30 هەزار تۆن هەنار لە هەڵەبجە بەرهەمدەهێندرێت

لە هەڵەبجە پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەچوو

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا