کاربەڕێکەری کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر: یەکەم جارە بەشدارى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە دەکەم
کاربەڕێکەری کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر، کە بەشداریی لە یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەدا کرد، ڕایگەیاند، فێستیڤاڵەکە "ناوازەیە" و ستایشی هەوڵەکانی پارێزگاری هەڵەبجەی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران.
پێزانین بۆ هەوڵەکانی پارێزگاری هەڵەبجە
شەیخە فەرحان، کاربەڕێکەری کارەکانی کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8، سوپاسی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجەی کرد بۆ بانگهێشتکردنی و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە یەکەمجارە بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکات. ناوبراو هەوڵەکانی ئیدارەی پارێزگاکەی بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و جووتیاران بەرز نرخاند.
"فێستیڤاڵەکە ناوازەیە و هیوادارین بەردەوام بێت"
شەیخە فەرحان – کاربەڕێکەری کارەکانی کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر:
"سەرەتا دەمەوێت سوپاسی بەڕێز نوخشە بکەم بۆ بانگهێشتکردنەکەی، ئەمە یەکەمجارە ئامادەی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە ببم. هەوڵەکانی پارێزگاکەش بەرز دەنرخێنین لە پاڵپشتیی جووتیاران. فێستیڤاڵەکە ناوازەیە و بە پشتیوانیی خودا بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت."
30/10/2025