ورچەکانى قەرسى باکوورى کوردستان دەچنە قۆناغى خەوى درێژى زستانە

ژوان نیزام3 کاتژمێر پێش ئێستا

ورچەکانى قەرسى باکوورى کوردستان دەچنە قۆناغى خەوى درێژى زستانە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • ورچەکانى باکوورى کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ قۆناغى خەوى زستانە.

  • ورچەکان لە ناوچە دەشتەکانەوە دەچنە ناوچە شاخاوییەکان.

  • بەشێک لەم وورچانە لە قەرس دەمێننەوە.

  • بەشەکەى دیکە بۆ گەڕان بەدواى خۆراک کۆچ دەکەن.


ساڵانە ورچە قاوەییەکانى قەرسى باکوورى کوردستان، نزیکەی 250 کیلۆمەتر لە ڕێڕەوی سەخت و درێژ دەبڕن تابگەنە ئەردەخان و هەرێمی دەریای ڕەش و گوندەکانی گورجستان، بە ئامانجی خۆراک وەرگرتن و کۆکردنەوەی چەوری پێویست تاوەکو بتوانن لە وەرزی سەرمادا لە ژیاندا بمێننەوە.


لێکۆڵینەوە لە ژیانى وورچە قاوەییەکان

  • کۆمەڵەی کوزەیدۆغا لە ساڵی 2006ەوە بە حکومەت لێکۆڵینەوە لە گیانلەبەرە کێوییەکانی دارستانەکانی قەرس، ئەرزروم و ساریکامیش دەکات.

  • لێکۆڵینەوەکە بە بەکارهێنانی گواستنەوەی مانگی دەستکرد، بەدواداچوون بۆ جووڵەی ئەم ورچە قاوەییانە دەکات.

  • ورچە قاوەیییەکان لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکاریدان بۆ چوونە ناو خەوی زستانە.

  • بەشێکیان لە قەرس دەمێننەوە.

  • بەشەکەی دیکە بۆ گەڕان بە دوای خۆراکی باشتردا کۆچ دەکەن.

  • ڤیدیۆکان دەریانخستووە ورچە شوێن پێهەڵگیراوەکان ڕەفتاریان وەک یەک نییە.

  • هەندێکییان لە شوێنی خۆیان بە دوای خۆراکدا دەگەڕین.

  • یەکێک لە ورچەکان مەودای 188 کیلۆمەتر لە ناوچەکەدا بە شوێن خۆراکدا گەڕاوە.

  • ئەم ورچانە پێویستییان بە کۆکردنەوەى وزە و چەورى هەیە بۆ زستان.

  • مانگە دەستکردەکان دەریانخستووە، ورچەکان بۆ پەیداکردنى خۆراک زۆرکات دەگەنە ناوچەکانى دەریاى ڕەش.

  • هەندێک کات دەگەنە ناوچەکانى پۆسۆف و جۆرجیا.

  • ورچەکان کاتێک دەگەڕێنەوە، دەچنە ناو ئەشکەوتەکان.

  • دەچنە ناو چاڵی قووڵی ژێر زەوی، یان شوێنە هەرە چڕ و داپۆشراوەکانی ناو دارستانەکان.

  • ئەو شوێنانە وەک "ژووری خەوتن" بەکاردێنن.

  • کاتێک یەکەم بەفر دەبارێت، دەچنە ناو ئەم شوێنانە و تاوەکو وەرزی بەهار لەوێ دەخەون.

ژمارەی ورچە قاوەیییەکان لەم ناوچەیەی باکووری کوردستان بە تەواوی دیار نییە، بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنەکان تەنیا چەند سەد دانەیەک لەم ژینگەیەدا ماونەتەوە، کۆمەڵەی کوزەیدۆغا لە ڕێگەی پڕۆژە درێژخایەنەکانییەوە توانیویەتی چاودێریی وردی دەیان ورچ بکات بۆ تێگەیشتن لە شێوازی ژیانیان.

ژوان نیزام

Sun Oct 25 2026

Loading related news...