
وەزارەتى شارەوانی لەبارەى ئەو فەرمانبەرانەى زەوییان لە شارەوانییەکان کڕیوە بڕیارى کۆتایى داوە.
بڕیارەکە ناڕەزایەتیى بەشێک لە فەرمانبەرانى لێکەوتووەوە.
دوو ساڵ زیاترە بڕیارى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا دراوە.
لە کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ئەڵایی سەر بە پارێزگاى سلێمانى، ژمارەیەک فەرمانبەر کە پێشتر زەویىان لە شارەوانى کڕیوە، گردبوونەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لەلایەن فەرمانگەکانیانەوە ئاگادار کراونەتەوە سوودمەندبوون و زەوییان پێنادرێت.
پێدانى زەوى بەفەرمانبەران بە بڕیارى وەزارەتى شارەوانییە.
ئەو فەرمانبەرانەى ڕەزامەندیی پێدانى زەوییان بۆ نەگەڕاوەتەوە، بەهۆى ئەوەیە پێشتر زەویی میرییان پێفرۆشراوە و بە سوودمەند هەژمارکراون.
نووسراومان بۆ وەزارەتى شارەوانى کردووە، ئەو فەرمانبەرانە بەسوودمەند هەژمار نەکرێن.
بەڵام وەزارەت ڕژدە لەسەر ئەوەى زەوییان پێنەدات.
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە کۆتایی مانگی ئازاری 2024 لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو.
بەگوێرەی ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەر فەرمانبەرێک هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت، مافی وەرگرتنی پارچە زەوییەکی بە ڕووبەری 200 مەتری چوارگۆشە هەیە.
یەک ملیۆن دینار بەرامبەر تاپۆ؛ ڕێکارەکانی بەناوکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات
شارەوانیى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە




