
حکومەتى زەیدى بۆ مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ ئێران لە ژێر فشارى ئەمریکادایە.
لە ڕۆژانى ڕابردوودا دەروازەیەک بەڕووى ئێراندا داخراوە.
هەرێمى کوردستان، سێ دەروازەى فەرمى لەگەڵ ئێران هەیە و هاتووچۆ ئاساییە.
لە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستانەوە زانیاری بە کەناڵ8 درا، تاوەکو ئێستا لەلایەن بەغدادەوە هیچ نووسراوێکى فەرمى نەگەیشتووە تاوەکو دەروازەکانى لەگەڵ ئێران دابخات.
مامەڵە لەگەڵ نووسراوى فەرمى دەکەین کە لە وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە ڕەوانە بکرێت.
نە ئاگادار کراوینەتەوە نە پێمان ڕاگەیێنراوە دەروازەکان لەگەڵ ئێران دابخەین.
دەروازەکان کارى ڕۆژانەى خۆیان دەکەن.
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە سنوورى پارێزگای هەولێر.
دەروازەى پەروێزخان لە ئیدارەى گەرمیان.
دەروازەى باشماخ لە سنووری شارۆچکەى پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی.
لە ڕۆژانى ڕابردوودا بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەى داوای ئەمریکا بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان خستووەتە بەردەم ئامادەبووان، بەڵام ئەوان بە تووندی ڕەتیانکردووەتەوە.
لە 21ـى تشرینى یەکەمى 2026ـەوە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەروازەی شەیب بەڕووی گەشتیاران، ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە بازرگانییەکاندا داخراوە، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، داخستنەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکی و لۆجستی و ئامادەنەکردنی پێداویستییە تەکنەلۆجییەکانە بۆ پەرەپێدانی دەروازەکە بووە.
لیژنەی دەروازە سنوورییەکان: ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئەسیکۆدا دەکرێت




