بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

جەبار حسین4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • دواى چوار ڕۆژ، بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆى ڕادەستى هێزەئەمنییەکان کرد.

  • لە پەیامێکى ڤیدیۆیشدا گوتى، پێشتر کێشەى لەگەڵ خاڵۆزاکانى هەبووە و زیانى ئابوورى زۆریان پێگەیاندووە.


بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى ئاکرێ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوى چوارشەممە ڕووداوێکى کوشتن لەناو سەنتەرى شارى ئاکرێ ڕوویدا کە تێیدا دوو برا گیانیان لەدەستدا ، ئەمڕۆ بکوژی دوو براکە خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە.


ڕووداوەکەی ئاکرێ

  • تۆمەتبارەکە دوو خاڵۆزای خۆی کە برا بوون کوشت و برایەکی دیکەیانی بریندار کرد.

  • دوای 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانى تاوانەکە تۆمەتبارەکە لە ناوەندى شارۆچکەى ئاکرى ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەوە لەوکاتەى ویستبووى چەند کەلو پەلێک لە یەکێک لە مارکێتەکان بکڕێت.

  • دواتریش لە یاریگاى ئاکرێ بکوژەکە بەچەکێکى جۆرى دەمانچەوە دەرکەوت و ڕەتیکردەوە خۆى ڕادەستبکات.

  • بکوژەکە زیاتر لە سێ جار شوێنەکەى خۆى گۆڕی دوایینجار بە چەکەوە لە نزیکى پرسەى کوژراوەکان دەرکەوت و هەڕەشەى لە کەسوکارییان کرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تۆمەتبار بە کوشتنى دوو براکە هەڕەشە لە بنەماڵەی کوژراوەکانی ئاکرێ دەکات

جەبار حسین

Sun Oct 25 2026

Loading related news...