یەکەمین فێستیڤاڵی خورما و هونەرەمیلییەکان لە شاری خانەقین بەڕێوەدەچێت

ئارام قەرەداغی 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکەمین فێستیڤاڵی خورما و هونەرەمیلییەکان لە شاری خانەقین بەڕێوەدەچێت.
  • لە فێستیڤاڵەکە 300 جۆرى خورما نماییش دەکرێن.

ئەمڕۆ هەینیی یەکەمین فێستیڤاڵی خورما و هونەرەمیلییەکان لە شاری خانەقین، بە بەشداریی 50 خاوەن باخی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دیالە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 300 جۆری جیاوازی خورما نماییش دەکرێت، هەر لە فێستیڤاڵەکە بەبەشداریی ژمارەیەک لە تیپى هونەریی چەند چالاکییەکى هونەرى بەڕێوەدەچێت.


چالاکییەکانى فێستیڤاڵەکە

  • بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، فێستیڤاڵەکە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى دەستپێدەکات و بۆماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
  • ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.
  • دەرفەت بۆ خاوەن پیشە دەستییەکان و بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەخسێنراوە بۆ نمایشکردنی کارەکانیان.

سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە

هەڵبژاردنی کۆرنیشی نوێی خانەقین وەک شوێنی فێستیڤاڵەکە، هاوکات دەبێتە کردنەوەی فەرمیی کۆرنیشەکە تاوەکو ببێتە ناوەندێک بۆ لە ئامێزگرتنی چالاکییە کولتووری، هونەری و گەشتیارییەکانی شارەکە و هاوکات، دروستکردنی بازاڕ بۆ بەروبوومی جووتیارانی ناوچەکە، هاوکات خانەقین وەک نموونەی پێکەوەژیان و پردی پەیوەندیی نێوان سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدرێت.

ئارام قەرەداغی

4 کاتژمێر پێش ئێستا