ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەى بەشدارى لە فێستیڤاڵی هەنارى هەڵەبجە دەکەن
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 25ـى مانگ دەستپێدەکات.
- لایەنى پەیوەندیدار ژمارەیەک مەرجى بۆ بەشداران و خاوەنکاران داناوە.
- داواى جێبەجێکردنى مەرجەکانى سەلامەتى و پاکوخاوێنى دەکرێت.
لیژنەی هاوبەش و لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ژمارەیەک ڕێنمایى بۆ ئەو کەسانەى دەرکرد کە بەنیازن بەشداری لە فێستیڤاڵی هەنار و پایز بکەن.
پێویستە ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەن:
- پاکوخاوێنی.
- بەکارهێنانی دەستکێش.
- بەکارهێنانی عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان.
- بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن، بەتایبەتی بۆ لێنانی شلە.
- دەرهێنانی کارتی تەندروستی.
- پشکنینی پێشوەختە بۆ بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی کەسەکە، وەک پشکنینەکانی:
- GSE
- HES Ag
- Anti HCV
- Anti HIV (ئایدز)
- VDRL
- پاکڕاگرتنی ژینگەی پارکەکە.
- بەکارهێنانی مەنجەڵی ستیل (ستەین لێس ستیل) بۆ لێنانی خواردنەکان.
- واباشترە کەوچکی تەختە بەکاربهێنرێت.
- بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.
- بەکارهێنانی کڵاو.
- هێنانی وەسڵی گۆشت.
لیژنەکان دەڵێن هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان بەگوێرەى بڕیاری لیژنەی باڵا کەپرەکەی لێوەردەگیرێتەوە، شوێنەکەی لێدەسەنرێتەوە و سزاش دەدرێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا