بێگەرد تاڵەبانى چاوەڕوانى وەڵامى عەلى زەیدى دەکات

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى باجى لەسەر هاوردەى گۆشت، مریشک و هێلکە ڕاگرتووە.
  • بڕیارەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێمى کوردستان دەرکراوە.
  • لەو بارەیەوە بێگەرد تاڵەبانى نامەیەکى فەرمى بۆ زەیدى و وەزیرى کشتوکاڵى عێراق نارد.

"بڕیارى لابردن و دواخستنى باج لە سەر هێلکە و مریشک بازاڕى هەرێمى کوردستان دەخنکێنێت و دەیان هەزار هاونیشتمانی بێکار دەکات"، ئەمە ناوەڕۆکى نامەکەى بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵە.


ڕێککەوتنى پێشتر:

  • وەزارەتەکانى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان و فیدراڵ لەسەر کارکردن بە ڕۆژمێرى کشتوکاڵی ڕێککەوتبوون.
  • بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە هەر بەرهەمێک لە لایەک بەشى خۆژێنیی بکات هەردوولا باجى دەخەنەسەر.

نامەکەى بێگەرد تاڵەبانى بۆ عەلى زەیدى چى تێدایە؟

  • 59 پرۆژەى هێلکەى خواردنمان هەیە و چوار ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنن.
  • پێداویستیى ناوخۆ تەنیا یەک ملیار هێلکەیە.
  • زیاتر لە دوو هەزار و 100 پرۆژەى مریشکى گۆشت هەیە 450 هەزار تۆن مریشک بەرهەم دەهێنن .
  • پێداویستیی هەرێمى کوردستان 150 هەزار تۆنە.

کێشەى دیکەش هەن

کێشەى هەرێمى کوردستان، تەنیا پابەندنەبوونى حکومەتى فیدراڵ بە ڕۆژژمێرى کشتوکاڵی نییە، بەڵکو لەو کێشەیەش گەورەتر ئەوەیە لە بازگە فیدراڵییەکان ڕێگە بە تێپەڕبوونى بەرهەمەکانى نادرێت و کاریگەریی لەسەر بڕى بەرهەم و کەمبوونەوەى دەستى کار هەبووە، بۆ چارەسەرى ئەم گرفتانە و هەڵگرتنى باجەکە وەزارەتى کشتوکاڵ چاوەڕوانى وەڵام لە بەغداد دەکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

یەکەم بڕیار لە عەلى زەیدییەوە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا