یەکەم بڕیار لە عەلى زەیدییەوە دواى گۆڕانکارى لە بەهاى دینار
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- عەلی زەیدی گومرگی سهر مریشک و هێڵكە و گۆشتى ڕاگرت.
- بڕیارەکە پاش یەک ڕۆژ لە گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار دێت.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئهمڕۆ رێنمایی دهركرد به دواخستنی وهرگرتنی ڕسوماتی گومرگی و باجی سەر هێلکە و مریشک و بەرهەمهكانی گۆشتی زیندووی هاوردەکراو.
ئامانجى بڕیارەکە بەگوێرەى نووسینگەى زەیدى:
- یارمەتیدەر دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری بازاڕە ناوخۆییەکان.
- دڵنیابوون لە بەردەستبوونی ئەو کاڵا گرنگانە بە نرخێکی گونجاو لەلایەن سەرجەم هاوڵاتییانەوە.
ئەم بریارە دواى یەک ڕۆژ لە گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار دێت، کە چاوەڕواندەکرێت بەهۆیەوە نرخى زۆرینەى پێداویستییەکان بەرزبێتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا