ئامەدسپۆر بوو بە پێشەنگی خولی سوپەرلیگی تورکیا
محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- ئامەدسپۆر لە بەشکتاشی بردەوە.
- لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا، میوانداریی یانە ئیستانبوڵییەکەى کرد.
- ئامەدسپۆر بووە خاوەنی 13 خاڵ و بەجیاوازیی گۆڵ کەوتە پێش گاڵاتاسارایەوە.
- ئامەدسپۆر ماوەی ساڵێک زیاترە هیچ یارییەکی لەناو یاریگای خۆی نەدۆڕاندووە.
ئامەدسپۆر بە ئەنجامی 3-2 لە بەشیکتاشی بردەوە و بوو بە پێشەنگی خولی سوپەرلیگی تورکیا.
یانەی ئامەدسپۆر، لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا، میوانداریی یانە ئیستانبوڵییەکەى کرد.
لە 10 خولەکدا دوو گۆڵی تۆمار کرد
یانەکەی باکووری کوردستان لە خولەکەکانی 13 و 22ـی گێمی یەکەم و خولەکی 59ـی گێمی دووەمدا، توانی سێ گۆڵ لە یانەکەی ئیستانبوڵ تۆماربکات کە پێش ئەوەی بێتە ئامەد دووەمی ڕیزبەندیی بوو.
گۆڵ تۆمارکردن بە زەحمەت
بەشیکتاش بە زەحمەت و لە خولەکەکانی 55 و 90+8ـی گێمی دووەمدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.
ئامەدسپۆر بووە خاوەنی 13خاڵ
بەم ئەنجامە ئامەدسپۆر بووە خاوەنی 13 خاڵ و بەجیاوازیی گۆڵ کەوتە پێش گاڵاتاسارایەوە و بەشیکتاشیش لە 12 خاڵدا مایەوە و بۆ پلەی دووەم دابەزی.
ئامەدسپۆر ماوەی ساڵێک زیاترە هیچ یارییەکی لەنێو یاریگای خۆیدا نەدۆڕاندووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هاندەرانی ئامەدسپۆر بەدروشمی کوردی وەڵامی سوکایەتیکردن بە کوردیان دایەوە
محەمەد عەلی
2 کاتژمێر پێش ئێستا