هاندەرانی ئامەدسپۆر بەدروشمی کوردی وەڵامی سوکایەتیکردن بە کوردیان دایەوە
پووختەی هەواڵەکە
- لە یاریی نێوان ئامەدسپۆر و کۆجاعەلیسپۆر هاندەرانی یانە تورکییەکە سوکایەتییان بە کورد کرد.
- هاندەرانی ئامەدسپۆر بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "کوردین ئەم" وەڵامیان دانەوە.
- لە هەفتەی 2ی خولی نایابی تورکیا ئامەدسپۆر بە 2 گۆڵی بێوەڵام دۆڕا.
لە یاریی نێوان ئامەدسپۆر و کۆجاعەلیسپۆر لە هەفتەی 2ی خولی نایابی تورکیا لە شاری کۆجاعەلی، هاندەرانی یانە تورکییەکە سوکایەتییان بە کورد کرد، یارییەکەش بە دۆڕانی ئامەدسپۆر بە 2 گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.
کاردانەوەکان و دروشمەکانی ناو یاریگاکە
- هاندەرانی کۆجاعەلیسپۆر کیسەی نایلۆنی زەردیان بەڕووی هاندەرانی ئامەدسپۆردا بەرزکردەوە و دروشمیان گوتەوە.
- ئامانجی نەتەوەپەرستەکان بیرهێنانەوەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە بوو کە ڕووفاتەکانیان دەکرانە ئەو نایلۆنە زەردانەوە.
- لە وەڵامی سوکایەتییەکاندا، هاندەرانی ئامەدسپۆر بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "کینە ئەم، کوردین ئەم" وەڵامیان دایەوە.
ڕەهەندەکانی هێمای کیسەی زەرد
کیسەی نایلۆنی زەرد لە کولتووری کوردیدا هیچ مانایەکی نییە، بەڵام ئێستا لە تورکیا وەک سیمبولی دژ بە کورد و بزوتنەوەی سیاسی و چەکداریی کورد بەکاردەهێنرێت و ئاماژەشە بۆ چاوسورکردنەوە لە سیاسییە کوردەکان و فشارخستنە سەر حیزبە کوردییەکانی باکووری کوردستان. زۆرترین جاریش وشەی کیسەی زەرد لەلایەن سولەیمان سۆیلو، وەزیری پێشووتری ناوخۆی تورکیا دژی ئەندامانی پەکەکە بەکاردەهێنرا.
زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە
سەرەڕای پرۆسەی ئاشتی، سوکایەتی و کارە نەتەوەپەرستییەکان دژی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا زیاتر بووە. لە درێژەی ئەو کارە نەتەوەپەرستییانەدا، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە پارێزگای زۆنگوڵداک، هێرش کرایە سەر 70 ئەندامی چەند خێزانێکی باکووری کوردستان.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئامەدسپۆر یەکەم یاری خۆی لە خولی نایابی تورکی دەکات
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەى ئامەدسپۆر گەیشتە خولى نایابی تورکیا؛ دوای 36 ساڵ لە دامەزراندنی
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یانەی ئامەدسپۆر: سەرکەوتنتان بۆ خولی سوپەر جێگەی دڵخۆشی هەموومانە
مەزڵوم عەبدى: سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر دڵی هەموو کوردەکانی خۆشکرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا