باخچەلی پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکات

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) بەهۆی سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەرلیگی تورکی، پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکات.

هیوایەک بۆ ژیانەوەی زیاتری ئامەد

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆری کردووە، هیوای خواستووە سەرکەوتنی یانەکە ببێتە هۆی ژیانەوەی زیاتری ئامەد لەڕووی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابوورییەوە.

ناوبانگی ئامادە بەهێزتر دەکات

دەوڵەت باخچەلی باوەڕی تەواوی نیشانداوە بەوەی سەرکەوتنی ئامەدسپۆر ناوبانگی ئامەد بەهێزتر دەکات و کارێک دەکات گەنجان و لاوانی شارەکە زۆرتر ڕوو لە وەرزش بکەن و گیانێکی کۆکەرەوەی وەرزش بگاتە جەماوەرێکی زۆرتر.

سەرکەوتنیکی مێژووییە

باخچەلی سەرکەوتنەکەی بە مێژوویی ناوبردووە و پیرۆزبایی لە یەک بەیەکی یاریزانان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەکە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە وەرزی نوێدا بۆ خواستوون.