ئامەدسپۆر یەکەم یاری خۆی لە خولی نایابی تورکی دەکات

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ خولی نایابی تورکیا دەستپێدەکات.
  • ئامەدسپۆر یەکەم یاری خۆی لە خولی نایابی تورکی دەکات.
  • ئامەدسپۆر ئەمساڵ میوانداری یانە گەورەکانی تورکیا دەکات.
  • لە یەکەم یارى ئامەدسپۆر میوانداری ئەرزڕوومسپۆری باکووری کوردستان دەکات
  • ئامەدسپۆر چاوی لەوەیە لە خولەکەدا بمێنێتەوە، کە یەکەم جارە سەرکەوتووە بۆ ئەو خولە.

بەگوێرەى ئەو زانیارییەى گەیشتووە بە کەناڵ8، ئەمڕۆ هەینی، 14ـى ئابى 2026، بە یاری نێوان گاڵاتاسارای و چۆروم، خولی نایابی تورکیا دەستپێدەکات و 34 هەفتە بەردەوام دەبێت.


یانەى ئامەسپۆر

  • یانەی ئامەدسپۆر کە بووە بە سیمبولی وەرزشیی کورد.
  • ئەمساڵ بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیدا، لە خولی نایابی تورکیا یاری دەکات.
  • یانەی ئامەدسپۆر لە یەکەم یاریدا، ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 9:30ـى شەو، لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی ئەرزڕوومسپۆر دەکات.
  • بڕیارە مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا و عوسمان ئاشکن باک، وەزیری گەنجان و وەرزش، بۆ ئامادەبوون لە یارییەکە، بچنە ئامەد.
  • ئامەدسپۆ هەفتەی سێیەم میوانداریی ترابزۆن سپۆر دەکات.
  • سێ هەفتە دواتر میوانداریی بەشیکتاش دەکات.
  • هەفتەی 11ـەم دەبێتە میوانی گاڵاتاسارای و هەفتەی 17ـەم دەبێتە میونای فەنەرباخچە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەش، شاندی یانەی ئامەدسپۆر لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە، چاویان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کەوت و شاندەکە درێسێکی یانەکەیان پێشکەشی ئەردۆغان کرد.
ئامانجی ئامەدسپۆر ئەوەیە ئاستێکی بەرز لە خولەکەدا پێشکەش بکات و لانی کەم هەوڵ دەدات لە خولەکەدا بمێنێتەوە و دانەبەزێتەوە بۆ خولی پلە یەک.
خولی نایابی تورکیا تاکە دەرفەتی ئامەدسپۆرە بۆ ئەوەی بگاتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپی.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/203059

https://channel8.com/kurdish/news/202533

https://channel8.com/kurdish/news/202523

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا