خولێکی نوێی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەستپێدەکات

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • زیاتر لە 400 ناوەندی بڵاوکردنەوە بەشدارن
  • بە ناونیشانی "من کوردستانیم" بەڕێوەدەچێت
  • گرنگییەکی زیاتر بە ناسنامەی کولتووریی و شارستانیی کورد دەدرێت
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی چاپکردن، پێشبینی دەکرێت نرخی بەشێک لە ناونیشانە نوێیەکان بەرز بێت

ئەمساڵ 18ـەمین خولی پێشانگەکە بەڕێوەدەچێت:

  • زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان نمایش دەکرێن
  • لە 18 وڵاتەوە ناوەندەکان بەشدارن
  • داشکاندن بۆ کتێبەکان کراوە
  • ڕێکەوتی 21ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و 31ی مانگ کۆتایی دێت
  • بەنزیکەی 100 چالاکیی ڕۆشنبیری لەخۆدەگرێت

چی پێشکەش دەکرێن؟

  • کۆڕی هزری و ئەدەبی
  • پانێڵ
  • دیدار
  • ئاهەنگ و چالاکیی موزیکی

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی چاپکردن، پێشبینی دەکرێت نرخی بەشێک لە ناونیشانە نوێیەکان بەرز بێت.


ڕۆژانە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ هەشتی ئێوارە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوە دەبێت.


سەرەتای ساڵ وادەی بەڕێوەچوونی پێشانگەکە دواخرا

بزانە هۆکارەکەی چی بوو..

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا