کاریگەرى بڕیارە تازەکە؛ بەهاى دۆلار فڕى

مەعاز فەرحان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • هەر زوو لێکەوتەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران لە بازاڕدا دەرکەوت.
  • لە بازاڕەکاندا 100 دۆلار گەیشتە 180 هەزار دینار.
  • چاوەڕواندەکرێت ناجێگیرى بەهاى دۆلار بەردەوام بێت.

کاتژمێرێک بەسەر بڵاوکردنەوەى بریارەکەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تێنەپەڕى بەهاى 100 دۆلار  بۆ دەوروبەرى 185 هەزار دینار بەرزبووەوە.

بەهاى دۆلار دواى بریارەکە:

  •  هەولێر 100 دۆلار بە 180 هەزار دینار.
  • سلێمانى 100 دۆلار بە 170 هەزار دینار.
  • لە بەغداد 100 دۆلار گەیشتووەتە 185 هەزار دینار.

پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر گوتى "بەهۆی ناسەقامگیری بەهای دینار و دۆلار، فرۆشتنی دۆلار لە بەشێکی زۆری نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگیرا".

گۆڕانکارییەکە:

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێى 6ـى تشرینى یەکەمدا بڕیاریدا گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار لە بەرامبەر دینار بکات، ئەوەش لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى بووە.

هەزار و 500 دینار بۆ یەک دۆلار بۆ کڕین لە وەزارەتى دارایى، واتە 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار.

هەزار و 510 دینار بۆ یەک دۆلار  کە بە بانکەکان دەفرۆشرێت، واتە 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار .

هەزار و 520 دینار بۆ یەک دۆلار  بۆ بازاڕ و هاوڵاتییان واتە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارە.

بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیران لە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـى تشرینى یەکەمى 2026ـەوە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

مەعاز فەرحان

2 کاتژمێر پێش ئێستا