حکومەت بڕیارێکى لە دژى کرێکاران دەرکرد

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سلێمانى؛ دوو کرێکار لە کاتى کاردا 
فۆتۆ؛ حەمە سوور
سلێمانى؛ دوو کرێکار لە کاتى کاردا فۆتۆ؛ حەمە سوور

پووختەى هەواڵەکە:

  • وەزیرى دادى هەرێمى کوردستان نووسراوێکى لە مانگى ئابى ئەمساڵ، ئاڕاستەى وەزارەتى کار کردووە.
  • بەگوێرەى بڕیارەکە بۆ گرێبەستى ئەلیکترۆنى بە نزیکەى پارەى ڕۆژێک لە کرێکار وەردەگیرێت.

لە نووسراوەکەى فەرسەت ئەحمەد، وەزیرى دادى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستاندا هاتووە، گرێبەستى کارکردن لە نێوان کرێکارانى بیانى یان کرێکارى خۆماڵى لەگەڵ خاوەنکار، پێویستە لەلایەن فەرمانگەى کارى پەیوەندیدار پەسەند بکرێت و لە پاش ئەو ڕەزامەندییە ئاڕاستەى فەرمانگەکانى دادنووس دەکرێت و لەوێش پەسەند دەکرێت.


بەدواداچوونى کەناڵ8:

  • ئەو کۆمپانیایەى کارى ئەلیکترۆنى عەریزەى فەرمانگەکانى دادنووسى دەکات، بڕێک پارە لە کرێکار لە بەرامبەر پەسەندکردنى گرێبەستەکەى و بەئەلیکترۆنیکردنى وەردەگرێت.
  • پارەکە لە 15 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لەناو فەرمانگەى دادنووسیش بڕێکى دیکە پارە وەردەگیرێت.
  • ئەو پارەیەى بۆ کۆمپانیا وەردەگیرێت زیاترە لەو بڕە پارەیەى کە بۆ حکومەت وەردەگیرێت.

کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە:

ئەم بڕیارە نوێیە و لە 30ـى ئابى ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتى دادەوە دەرکراوە و ئاڕاستەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و فەرمانگەکانى دادنووسى کردووە و چەند ڕۆژێکە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا