پارتی دەم: پێویستە دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازاد بکرێن

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) فۆتۆ: AA
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) فۆتۆ: AA

پووختەی هەواڵەکە

  • هاتیمئۆغوڵڵاری: گەلەکەمان چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی لە دەوڵەت دەکات
  • هاتیمئۆغوڵڵاری: پێویستە دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازاد بکرێن
  • هاتیمئۆغوڵڵاری: تورکیا ڕێگەمان پێنادات سەردانی ئۆجەلان بکەین

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم، لە کۆنگرەی پارتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی بە باشی بەرەوپێشەوە بچێت دەبێت حکومەت هەنگاوی کردەیی بنێت و دەستبەجێ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازادبکرێن.


تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم

  • جێبەجێکردنی یاسای پڕۆسەکە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیایە، پرسیاری ئێمە ئەوەیە:  ئەنجوومەنەکە هێشتا چاوەڕێی چی دەکات؟
  • خەڵکەکەمان چاوەڕێی هەنگاوی بەرجەستەیە.
  • ئەم یاسایە لای ئێمە تەنیا پەیوەندی بە گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ژیانی مرۆڤەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە.
  • یاساکە پەیوەندی بە زیندانیکراوان و ئەو کەسانەشەوە هەیە کە لە دەرەوەی تورکیان.
  • کەی ئەو گەڕانەوە دەستیپێکرد و زەمینەی دیموکراسیی ڕەخسا، ئەو کاتە یاساکە واتا پەیدا دەکات.

پرسیارەکانی هاوسەرۆکی پارتی دەم لە حکومەت

بۆچی تاوەکو ئێستا ئەو لیژنەیەی تایبەتە بە چەکدانان پێکناهێنرێت کە ئۆجەلانی تێدایە؟ بۆچی تاوەکو ئێستا بەڕێز ئۆجەلان جگە لە شاندی ئیمراڵی ناتوانێت لەگەڵ کەسی دیکەدا کۆببێتەوە؟ بۆچی ڕۆژنامەوانان ناتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن؟ بۆچی ئێمە وەک هاوسەرۆکانی پارتی دەم ناتوانین سەردانی ئیمراڵی بکەین؟ لە کاتێکدا ئامادەین بۆ سەردانی ئیمراڵی، بەڵام حکومەت ڕێگەمان پێنادەن .

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

لە تشرینی یەکەمی 2024، بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی و هاوپەیمانی ئەردۆغانە، دەستی تەوقەی بۆ پەرلەمانتارانی کوردی پارتی دەم   درێژکرد و داوای کرد ئۆجەلان پەیامی چەکدانانی پەکەکە ڕابگەیەنێت.

لە شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازی بۆ پەکەکە کرد بۆ چەکدانان و چارەسەری ئاشتییانە، کاتێک شاندی پارتی دەم سەردانیان کرد. بەدوای ئەوەدا لە ئایاری 2025  پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمی خۆی و دەستپێکردنی چەکدانانی ڕاگەیاند، دواتریش پەرلەمانی تورکیا دوای گفتوگۆیەکی درێژ یاسایەکی تایبەت بە پڕۆسەکە دەرکرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕاپرسییەک: 45.5%ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن

لیژنە پەرلەمانییەکەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردانی ئێرلەندا دەکات

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا