ڕاپرسییەک: 45.5%ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن
عەدنان ئەحمەد 50 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بە گوێرەی ڕاپرسییەک، نزیکەی نیوەی خەڵکی تورکیا پشتیوانیی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن.
- زۆربەی ئەوانەشی دژی یاساکەن، ئەندام و لایەنگرانی ئیی پارتین.
- ڕاپرسییەک: 45.5%ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن
- ڕاپرسییەک: %42.7ـی خەڵکی تورکیا پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەن
ڕاپرسییەکى ناوەندی ئاریا لە باکووری کوردستان و تورکیا دەست کەناڵ8 کەوتووە و تیایدا دوو هەزار و27 کەس بەشدارییان تێدا کردووە.
دژبەرانى ڕاپرسییەکە
- %45.5ـی بەشدارابووانی ڕاپرسییەکە، پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەی ئاشتی ناکەن، کە 10ـی ئەم مانگە بە دەنگی 467 پەرلەمانتاری تورکیا پەسەند کرا.
- %83.8ـی لایەنگرانی ئیی پارتی دژی یاسای پڕۆسەکەن.
- %14.9ـی دەنگدەر و لایەنگرانی پارتی دەم، پشتیوانیی لە یاساکە ناکەن.
- ئەوانەی دژی یاساکەن، %21.4ـیان دەڵێن، دانوستان لەگەڵ تیرۆردا ناکرێت.
- %12.2ـیان متمانەیان بە پڕۆسەکە نییە.
- %8.2ـشیان دەڵێن، نابێت عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.
- 2.8%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەش، یاساکە بە ناپاکی نیشتیمانی ناودەبەن.
- %42.7ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە دەڵێن، پشتیوانی لە یاسای پڕۆسەکە دەکەن.
ئەو کەسانەی پشتیوانی لە یاساکە دەکەن
- %30.2: بەم یاسایە تیرۆر کۆتایی دێت.
- %16.1ـیشیان هۆکاری پشتیوانیکردنیان بۆ یاساکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە وەک خۆیان دەڵێن؛ یاساکە "دۆخی ئاشتی و ئارامی دروستدەکات."
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لیژنەی داد لە پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسای چوارچێوەی پەسەند کرد
باکرهان: 4 هەزار زیندانی لە یاسای چوارچێوە سوودمەند دەبن
پەرلەمانی تورکیا بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە کۆدەبێتەوە
دەمیرتاش پەیامێک لەبارەی یاسای چوارچێوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات
عەدنان ئەحمەد
50 خولەک پێش ئێستا