لیژنە پەرلەمانییەکەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردانی ئێرلەندا دەکات

ئامڕازى بەرخودانى سوپاى ئێرلەندا ناسراو بە (IRA)،
ئامڕازى بەرخودانى سوپاى ئێرلەندا ناسراو بە (IRA)،

لیژنەی هاودەنگیی نیشتمانی؛ برایەتی و دیموکراسی، کە لیژنەیەکى هەمەلایەنەى پەرلەمانی تورکیایە، سەردانى ئێرلەندا دەکەن.

بەمەبەستى زانیارى لەسەر ئەزموونى چەکدانانى سووپاى ئێرلەندایە

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ پڕۆسەی ئاشتیی لە ژێر چەتری پەرلەمانی تورکیادا پێکهێنراوە، بەمەبەستی لە نزیکەوە بەسەرکردنەوەی ئەزموونی چەکدانانی سوپای کۆماریی ئێرلەندا (IRA)، سەردانی دبلنی پایتەختی ئێرلەندا دەکەن.

فراکسیۆنەکانى پەرلەمان و لەناویاندا پارتى دەمیى تێدایە

سەردانەکە لەسەر بانگێشتی پەیمانگەی پەرەپێدانی دیموکراسیی (DPI)یە کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە و ئەندامانی لیژنەکە، کە لە هەریەک لە گوڵستان کۆچیغیت و جەلال فورات، لە فراکسیۆنی پارتی دەم، عەبدولڕەحمان باباجان لە فراکسیۆنی ئاکپارتی، سەزگین تانریکوڵو و ئۆغوز کان ساڵجی لە فراکسیۆنی جەهەپە و مەهمەت ئەمین ئەکمەن، مستەفا بیلیجی و بولەنت کایا لە فراکسیۆنی رێگەی نوێ پێکدێن.

فراکسیۆنەکە 16 دانیشتنى ئەنجامداوە

لیژنەی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئێستای ئاشتیدا، کە ئەنقەرە بە تورکیای بێ تیرۆر ناویدەبات، پێکهێنراوە و تاوەکو ئێستا 16 دانیشتنی ئەنجامداوە.

گرووپى IRA لەناو سووپاى ئێرلەندا

سوپای کۆماری ئیرلەندی، ژمارەیەک گروپی نیمچە سەربازى تیادا هەڵکەوت، کە ئامانجیان کۆتاییهێنان بوو بە هەیمەنەى حوکمى بەریتانیا لە ئیرلەندای باکوور و دامەزراندنی کۆمارێکی یەکگرتوو و سەربەخۆی ئیرلەندی لە ڕێگەی خەباتى چەکدارییەوە. دیارترین گرووپ کە لەناو سوپاى ئێرلەنداى باکوور، چالاک بوون و بەرخودانیان بەرامبەر دەسەڵاتدارێتى شاهانەى بەریتانیا کرد لە ساڵانى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو، بە گرووپى ئاى ئاڕ ئەى ناسرابوون بە IRA، بۆ ماوەی چەندین ساڵ خەباتیان کرد، لەساڵى 2005، بە فەرمی ئۆپەراسیۆنە چەکدارییەکانی ڕابگرت و پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکەى ڕاگەیاند و چەکەکانیان دانا. هەرچەند ئەو گرووپە هەڵوەشایەوە، بەڵام لق و گروپی جێگرەوە هێشتا بوونیان هەیە.