وەزیری دادی تورکیا: دۆسیەی بکەر نادیارەکان یەکلادەکەینەوە
پووختەى هەواڵەکە
- وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، دۆسیەی بکەر نادیارەکان یەکلادەکەنەوە.
- وەزیری دادی تورکیا: کار لەسەر 640 دۆسیەی بکەر نادیار دەکەین.
- وەزیری دادی تورکیا: 58 دۆسیەیان یەکلاکراونەتەوە.
- دۆسییەى بکەر نادیار تایبەتن بە کوشتنی هەزاران کەس لە چەند دەیەی ڕابردوودا.
ئاکن گویرلەک، وەزیری دادی تورکیاK لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، بەردەوامن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بکەر نادیارەکان، کە تایبەتە بە دۆسیەی ئەو کەسانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کوژراون یان بریندارکراون و بکوژ و تاوانبارەکان نادیارن.
دۆسیەی بکەر نادیارەکان لە باکووری کوردستان:
- بریتییە لەو ڕووداوانەی تێیاندا سەدان سیاسی، ڕۆشنبیر و چالاکوانی کورد تیرۆر کران و بکوژەکانیان سزا نەدران.
- بەشێک لەو کوشتنانەش لە ژێر ناو و پەردەی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەتدا کران.
ئەردۆغان و دۆسییەى بکەر نادیار
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو باسی لەو هەڵانە کرد کە دەوڵەتی تورکیا دژی هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان ئەنجامدراوە و گوتی: "تۆرۆسە سپییەکان، تاوانە بکەرنادیارەکان و رووداوەکانی گرتووخانەی دیاربەکر یەکێک بوون لەو هەڵانەی دەوڵەت و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان ئەنجامیانداوە".
سەرەڕای ئەوەی دامەزراوەکان و حکومەتەکانی تورکیا رەتیانکردەوە، دەزگایەک بەناوی ژیتەم هەبێت کە بەشێک لە تاوانی بکەر نادیارەکانی خراوەتە ئەستۆ، بەڵام داوکاری گشتیی ئەنقەرە لە ساڵى 2011دا ئاماژەی بەوەکرد، بێ وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا، فەرماندەیی گشتیی جەندرمە بڕیاری پێکهێنانی ژیتەمی داوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
وەزیری دادی تورکیا: شەش دۆسیەی دیکەی بکەر نادیارەکان ڕوون بووەوە
داوا دەکرێت لێکۆڵینەوە لە 3500 تاوانی بکەر نادیاری ساڵانی 90 بکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا