دەزگای ئاسایش دوو کەسى بە تۆمەتى کوشتنى بازرگانەکەى سلێمانى دەستگیرکرد

مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دەزگای ئاسایش ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کوشتنى محەممەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی بڵاوکردەوە.
  • دەزگای ئاسایش دوو کەسى دەستگیرکردووە یەکێکیان بە بکوژ ناوبراوە.
  • محەممەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی تەرمەکەى لە گردى سەیوان دۆزرابووەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، هەردوو "بکوژی" محەممەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی کە بازرگانێکى سلێمانى بوو دەستگیر بکەن.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى ئاسایش:

  • بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی کردووە.
  • توانرا بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی محەممەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیر بکەن.
  • تۆمەتباران بە ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

شەوى دووشەممە لەسەر سێشەممە، تەرمى حاجی محەممەد مەلای مامە گەورە پێنجوێنی لە گردى سەیوان دۆزرایەوە کە بازرگان بوو لە مەزادخانەکەی خوارەوە لە شارى سلێمانی کارى دەکرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لێکۆڵینەوە لە کوژرانى بازرگانەکەى سلێمانى دەکرێت

مەعاز فەرحان

1 کاتژمێر پێش ئێستا