لێکۆڵینەوە لە کوژرانى بازرگانەکەى سلێمانى دەکرێت
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بازرگانەکە ویستویەتى قەرزى کارەبا بداتەوە.
- لەگەڵ تەکسیەک سەرکەوتووە و دواتر تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
- دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.
زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشت، شەوى ڕابردوو تەرمى هاونیشتمانییەک بەناوى حاجی محەممەد مەلای مامە گەورە پێنجوێنی لە گردى سەیوان دۆزرایەوە کە بازرگانە لە مەزادخانەکەی خوارەوە لە شارى سلێمانی کار دەکات.
زانیاریى سەرەتایى لەبارەى ڕووداوەکەوە
- ئەو بازرگانە لە ماڵ چووەتەدەرەوە دواتر هیچ ڕێگایەک بۆ پەیوەندى لەگەڵى نەماوە.
- ئەو بازرگانە 25 ملیۆن دینارى پێ بووە و ویستویەتى بڕوات قەرزى کارەبا بداتەوە.
حاجی محەممەد کەسایەتییەکى ناسراوە و ئەمڕۆ تەرمەکەى بەخاکسپێردراوە و لە سلێمانیش پرسەى بۆ دادەنرێت.
کەناڵ8 پەیوەندى بە پۆلیس و ئاسایشەوە کرد ئامادەنەبوون قسە بکەن، بەگوێرەى زانیارییەکان پەڕاوى لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵى بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەن و لە ئایندەیەکى نزیکدا بە فەرمى زانیاریى ئاشکرا دەکەن.
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا