کەشناسیى هەرێمى کوردستان: ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کاریگەریی بارانبارین تاوەکو بەرەبەیان بەردەوام دەبێت و پاشان کۆتایی دێت.
- کەشناسى هەرێمى کوردستان: لە ماوەى 12 کاتژمێردا 10 ملم باران لە دهۆک باریووە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسیى و بومەلەرزەزانیی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو بارانى پچڕ پچڕ کە هەندێک جار هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت لە بەشێک لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و لەسەنتەرى شارەکان ئەگەرى نمەباران هەیە و بەرەبەیان کاریگەرییەکەى کۆتایی دێت.
زۆرترین بڕى باران لە کوێ بووە؟
- لە ماوەى 12 کاتژمێردا لە پارێزگاى دهۆک 10.3 ملم.
- لە بارزان 10ملم باریوە.
- لە بامەڕنى 9.8ملم باران باریوە.
- زۆرترین بڕ بووە بەبەراورد بە ناوچەکانى دیکە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمى کوردستان ئەو بڕە بارانەى کە بۆ دەستپێکى وەرزى داچاندن پێویستە دانەباریووە و جوتیاران چاوەڕوانن تاوەکو 20ـى ئەم مانگە ئەوەندە باران ببارێت پەڵەبدات و دەست بە داچاندن بکەن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ نوێترین پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق
کەشناسی: باران بارین بەردەوامی دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا