کەشناسی: باران بارین بەردەوامی دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
دیمەنی بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشووری عێراق هەیە.
  • کەشناسى: سبەی ناجێگیری کەشوهەوا بەردەوامی دەبێت و لە کاتی باران بارین هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و  هەروەها ناوچەکانی باشووری عێراق دەبێت.


کەشوهەواى سبەى سێشەممە:

  • سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیر دەبێت.
  • نمەباران بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت، هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
  • کەشناسی: سەرەتا باران لە سنووری پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
  • بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری کەم دەبێتەوە وە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی بە لاوازی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

لە بەرامبەردا کەشناسی عێراق پێشبینی بەردەوامی باران بارینی کردووە و دەشڵێت، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەورەبروسەکەی لەگەڵدا دەبێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ نوێترین پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا