بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ نوێترین پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور-کەناڵ8
بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور-کەناڵ8

پووختەی هەواڵە

  • کەشناسی: سبەی ئەگەری باران بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان
  • کەشناسی عێراق: ڕۆژانی داهاتوو ئەگەری باران بارین هەیە لە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە و سبەی ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و کەشناسی عێراقیش ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەگەری باران بارین هەیە.



کەشناسیی هەرێمی کوردستان:

  • سبەی لەکاتەکانی بەیانی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەتی لەکاتەکانی نیوەڕۆ.
  •  خێرایی با چالاک دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی عێراق:

  • سبەی لەسەرتاسەری وڵات ئاسمان نیمچە هەورە.
  •  لەڕۆژانی سێشەممە ئەگەری باران بارین هەیە لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هەندێک کات و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
  • ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئاسمان هەورە و ئەگەری باران بارین هەیە و ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوو، یەکەم بارانی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق باری و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، کۆى گشتى بڕى بارانبارینى بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەولێر 3.4 ملم، سلێمانی 8.2 ملم باران باری.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: لە کۆگاکردنى ئاوی بارانی ئەمساڵدا سەرکەوتوو بووین

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا