ئاسایشی هەولێر: سەنعان بە ڕووداوى هاتوچۆ گیانى لە دەستداوە نەک بە تەور

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • تەرمى سەنعان عەبدولرەحمان لەسەر ڕێگەى هەولێر-شەقڵاوە دۆزرابووەوە.
  • بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕەتیکردەوە سەنعان بە تەور کوژرا بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ساتى ڕووداوەکەى لە ديمەنى کامێراکانى چاودێرى و  دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە بڵاوکردەوە.


ڕۆژی چواری تشرینی یەکەمی 2026 لە ڕێگای هەولێر -شەقڵاوە، نزیک گوندی بانەمان، تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی (سەنعان عەبدولرەحمان تەها) دۆزرایەوە و دواتر لەلایەن تیمەکانی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.

ڕوونکردنەوەى ئاسایشی هەولێر:

  • لە پاش لێکۆڵینەوە دەرکەتووە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بەو هاونیشتمانییەدا کێشاوە
  • دواتر تەرمەکەی بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت "ناسنامەی شۆفێری بارهەڵگرەکە ئاشکرا کراوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن".

دوێنێ کاتێک هەواڵەکە بڵاوکرایەوە لە هەندێک دەزگاى میدیاى بانگەشەى ئەوە کرا "سەنعان عەبدولرەحمان" بە تەور کوژراوە و شوێنەوارى چەقۆ و تەور بە جەستەیەوە دیارە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لێکۆڵینەوە لە کوژرانى بازرگانەکەى سلێمانى دەکرێت

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا