شارەوانى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر ڕایگەیاند، کڕین و فرۆشتن بە زەوى فەرمانبەران قەدەغەیە.
- شارەوانى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەوى فەرمانبەران کێشەى گەورەى کۆمەڵایەتى لێدەکەوێتەوە.
- شارەوانى هەولێر: هەر مامەڵەیەکى لەوجۆرە ئەنجام بدرێت نایاساییە.
- شارەوانى هەولێر: کێشەى گەورەى کۆمەڵایەتى لێدەکەوێتەوە.
لە ڕاگەیێنراوى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هاتووە، بە هەموو شێوەیەک کڕین و فرۆشتن بە زەوی فەرمانبەران و زەویە کارتەکان ڕێگەپێدراو نییە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانە، ئەم قەدەغەکردنە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی سەرجەم مامەڵە و ڕێکارە یاساییەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی وێنەی تۆماری فەرمی و سەربەخۆ تەواو دەبێت، پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان، زەوییەکە دەبێتە موڵکی سەربەخۆی فەرمانبەرەکە و ئەوکات مافی کڕین و فرۆشتنی هەیە.
ناوەڕۆکى داواکاریی لە سوودمەندانى زەوى
- بەشێک لەو فەرمانبەرانەی زەویان بۆ دەرچووە یان ئەوانەی زەوییەکانیان هێشتا بە شێوەی کارتە و تۆمار نەکراوە، دەستیان کردوە بە کڕین و فرۆشتن.
- ئەم کارە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی و نایاسایی و ئاڵوگۆڕکردنی زەوییەکە لە نێوان چەند کەسێک.
- لە کاتێکدا هێشتا هیچ تەرخانکردنێکی فەرمی لەلایەن شارەوانییەوە بۆ ئەو زەوییانە نەکراوە، بۆیە ئەم مامەڵانە بێ بنەما و نایاسایین.
- سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر داوا لە فەرمانبەران و هاونیشتمانییان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە مامەڵانە.
- داواش لە سەرجەم نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە دەکات بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاری یاسایی دەبن.
ئەوە لە کاتێکدایە، 82 هەزار فەرمانبەر لە سەنتەری شاری هەولێر ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە، تاوەکو ئێستا بە هەشت قۆناغ 55 هەزار فەرمانبەر زەوییان پێدراوە و کار لەسەر قۆناغەکانى داهاتوو دەکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لە ئیدارەى سۆران بابەتى خاوەندارێتى گرفتى بۆ دابەشکردنى زەوى دروستکردووە
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا