فێستیڤاڵی پاییزەی بنگرد دەستپێدەکات
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- فێستیڤاڵی پاییزی بنگرد لە دەربەندی ڕانیە دەستپێدەکات
- بە گەورەترین فێستیڤاڵی پاییزە ناوی دەبرێت
- بەنزیکەی 20 چالاکیی هەمەجۆر لەخۆدەگرێت
- کەشێکی خێزانیی سەرنجڕاکێشی دەبێت
- خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت
بڕیارە، ڕێکەوتی نۆی تشرینی یەکەم، فێستیڤاڵی پاییز لە بنگرد – دەربەندی ڕانیە دەستپێبکات

چەندین چالاکیی بەڕێوەدەچن:
- کەمپینگ
- نمایشکردنی فیلم
- موزیکی ڕاستەوخۆ
- یۆگا
- فریزبی
- ڕەکبی
- جۆلانە
- کۆڕن هۆڵ
- یاریی ئاگرین
- دانیشتنی دەوری ئاگر
- زۆرانبازی
- یاریگەی تۆپی پێ
- یاریگەی تۆپی بالە
- کیک بۆکسینگ

جگە لە چالاکییە گشتییەکان، چەند چالاکییەکی تایبەتیش هەن:
- ئۆفڕۆد و ATV
- ئەسپسواری
- کاری هونەریی و تابلۆ
- کایاک و پەدڵینگ

جگە لە ڕەخساندنی کەشێکی خۆش بۆ خێزان لەڕێگەی چالاکییەکانەوە، خزمەتگوزارییش پێشکەش دەکرێن:
- کافێ، بەیکەری و مارکێت
- چێشتخانەی جۆراوجۆر: کوردەواری، برژاو، ماسی و خواردنی خێرا
- فرۆشگەی جیاوازی لێ دەبێت: کاری دەستی، دیاری و شمەکی ناوازە
خزمەتگوزارییە گشتییەکان:
- نوێژگە
- دەست شۆر و شوێنی خۆگۆڕین بۆ هەردوو ڕەگەز

ڕێنماییەکان:
- خێمە و کیسەخەو، لە شوێنی فێستیڤاڵەکە بەردەست دەبێت
- سەردانیکەر دەتوانێت خێمە و کیسەخەوی تایبەتی خۆی پێ بێت
- ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، فێستیڤاڵەکە بەگوێرەی کەش و هەوا دەکرێتەوە
قەدەغەکراوەکان: خواردنەوە کحولییەکان
حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا