وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆکانی گەیشتنی سیستمی دژەفڕۆکە ڕەتدەکاتەوە
پووختەی هەواڵەکە
- وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان ڕەتکردەوە
- وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیمان بەدەست نەگەیشتووە
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ 7ـی ئۆکتۆبەری 2026، لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەنەوە، هەروەها ڕایدەگەیێنن هیچ جۆرە سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بێ بەرگرییە
ئەم ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتێکدایە، لەپاش کشانەوەی هاوپەیمانان سیستمی بەرگریی لە هەرێمی کوردستان نەماوە کەپێشتر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر جێگیرکرابوو، ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ماوەی ڕابردوو و مەترسی دووبارەبوونەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش داوای دابینکردنی سیستمی بەرگریی دەکەن و جەختیشدەکەنەوە ئەرکی حکومەتی عێراقە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هاوپەیمانان سیستمی پاتریۆت لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەگوازنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە کاتێکی هەستیاردایە
1 کاتژمێر پێش ئێستا