کەناڵ8 بەدواداچوون بۆ زیادکردنى ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستان دەکات
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- کەناڵ8 بەدواداچوون بۆ زیادکردنى ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستان دەکات
- گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: تاوەکو ئێستا نوسراومان بۆ زیادکردنى ژمارەى حاجییان بەدەست نەگەیشتووە.
کاروان ستوونى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ماوەى چەند ساڵێکە داوایان لە دەستەى حەجى عێراقى کردووە ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستان بۆ هەر ساڵێک زیاد بکەن، ئەگەرچى باس لەوەکراوە کە 345 کەس بۆ هەرساڵێک زیادکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا بەنوسراوى فەرمى بەدەستیان نەگەیشتووە.
ئەگەر ئەو 690 کەسە زیاد بکرێت:
- وەزارەتى ئەوقاف بڕیارى نوێ دەدات، بۆ ئەمەش دوو بژاردەیان لە بەردەمە.
- بژاردەى یەکەم ئەوەیە بە یەدەگەکان ئەو ژمارەیە پڕبکرێتەوە.
- بژاردەى دووەم جارێکى دیکە ئەنجامدانى تیروپشکە.
- ئەگەر سعودیە بە فەرمى ژمارەى دانیشتووانى عێراق بەگوێرەى سەرژمێرى زیاد بکات ئەوا ژمارەى حاجییانى عێراق بۆ هەر ساڵێک زیاد دەکرێت.
- ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستانیش دەگاتە نزیکەى شەش هەزار حاجى بۆ هەر ساڵێک.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگى ڕابردوو تیروپشک بۆ ناوى ئەوکەسانە ئەنجامدرا کە دەیانەوێت لە دوو وەرزى داهاتووى حەج فەریزەکە بەجێ بهێنن، بۆ هەر ساڵێک ناوى پێنج هەزار و 120کەس ڕاگەیێنرا و لەئێستادا دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى ئەو کەسانەکراوە کە دەیانەوێت وەرزى حەجى داهاتوو حەج بکەن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
مامەڵەی حاجیان دەستپێدەکات و بڕی پارەی پێشەکی بۆ تێچووی حەج دیاریدەکرێت
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا