مامەڵەی حاجیان دەستپێدەکات و بڕی پارەی پێشەکی بۆ تێچووی حەج دیاریدەکرێت
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ئەمڕۆ دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان بۆ حەج دەرچووە
- سەرەتا مامەڵەى ئەوانە وەردەگیرێت کە ساڵى ڕابردوو یەدەگ بوون
لەپاش ڕاگەیاندنى ناوى حاجییان بۆ هەردوو وەرزى حەجى 2027 و 2028 لە هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەست بە وەرگرتنى مامەڵەى حاجییان دەکرێت، نووسینگەى حەج و عومرەى سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ تەنیا ئەوانە سەردانیان بکەن کە ساڵى ڕابردوو یەدەگ بوون ئەمساڵ ناویان خراوەتە لیستى سەرەکى و دەتوانن حەج بکەن. ڕاشگەیاندووە، ئەوانەى کە ئەمساڵ ناویان هاتووەتەوە دواتر ئاگاداریان دەکەنەوە لە کاتى ڕاییکردنى مامەڵەکانیان.
کاروان ستوونى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومەرى هەرێمى کوردستان:
- ئەو کەسانەى ناویان بۆ حەج دەرچووە، پێویستە لەگەڵ پێشکەشکردنى بەڵگەنامە فەرمییەکان بڕى شەش ملیۆن دینار ڕادەستبکەن.
- دواتر کە تێچووى حەج دیارییکرا ئەگەر لەو بڕە زیاتربوو زیادەکەیان لێوەردەگیرێت.
- تێچووى وەرزى حەجى ڕابردووى هەر حاجییەک حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینار بووە.
هەفتەى ڕابردوو ناوى حاجییان بۆ هەردوو وەرزى حەجى داهاتوو ڕاگەیێنرا کە بۆ هەر ساڵێک 5,200 کەس وەک پشکى هەرێمى کوردستان ناوەکانیان لە تیروپشک دەرچووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی گەڕانەوەی کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستانە لە سعودیە
کاروان ستونی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا