کاروان ستونی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککەی پیرۆز
ژمارەیەک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککەی پیرۆز

کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە.

دوای ئاسایی بوونەوەی گەشتەکان حاجیان بە ڕێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە

کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بە کردنەوەی ئاسمانی عێراق و کوردستان بە ڕووی گەشتەکاندا بڕیاردرا کە گەشتەکان ئاسایی ببنەوە و سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی گەشتە ئاسمانییەکان وەک ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.

سبەی دوو گەشت لە مەدینەوە بۆ سلێمانی ئەنجام دەدرێت

هاوکات بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیـاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکەیان بەردەوامە و سبەینێ 9ی حوزەیران  دوو گەشت لە شاری مەدینەوە بۆ سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان

پاش هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتری هێڵی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکاندا دابخات و بەڵام تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە گەشتەکان دەستیان پێکردووە.

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا