نەتانیاهوو پێشنیازی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بۆ ئایزنکۆت دەکات و ئەویش ئامادەیی بۆ گفتوگۆ دەردەبڕێت

گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست
گرژییەکانى نێوان ئایزنکۆت و نەتانیاهوو تاکو دێت زیاتر دەبێت فۆتۆ: زە ئیکۆنۆمیست

پووختەی هەواڵەکە

  • نەتانیاهوو پێشنیازی دوو ساڵ بە دووساڵ سەرۆکی حکومەت بۆ ئایزنکۆت دەکات.

  • گادی ئایزنکۆت بۆ نەتانیاهوو: ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە


بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشنیازی پێکهێنانی حوکمەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی دەکات و لەگەڵ گادی ئایزنکۆت دوو ساڵ بە دوو ساڵ پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرن.


دۆخی سیاسی ئیسرائیل

  • ئەم هەنگاوە نوێترین ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سوپاسالاری پێشووی ئیسرائیل ڕەنگە نزیک بووبێتەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەک کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی دەکرێت و هەوڵی دوورخستنەوەی نەتەنیاهوو لە دەسەڵات دەدات.

  • ئەم ڕاگەیێنراوەی نەتانیاهوو قەبارەی ئەو گوشارانە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی ئەو سەرکردە ئیسرائیلییە بوونەتەوە کە درێژترین ماوە.

  • نەتانیاهوو پێشنیازی کردووە قۆناغی یەکەمدا ئایزنکۆت ببێتە سەرۆکی حکومەت و لە قۆناغی دووەمدا ئەو سەرۆکایەتیی حکومەت وەربگرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات.

  • پێشتر سەرۆکی ئیسرائیل ئایزنکۆتی ڕاسپاردبوو بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەویش دوای هەڵبژاردنە یەکلانەکەرەوەکەی 27ـى تشرینی یەکەم کە هیچ ڕێڕەوێکی ڕوونی بۆ گەیشتن بە دەسەڵات نە بۆ ئەو و نە بۆ نەتانیاهوو نەهێشتەوە.

  • لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئایزنکۆت ڕێککەوتنی هاوپەیمانیی لەگەڵ دوو هاوبەش لە هەردوو ڕەوتی ڕاستڕەو و چەپڕەو واژۆ کردووە، کە ڕەنگە پشتیوانییەکەیان لە بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی نزیکی بکاتەوە.

  • دوای پشێنیازەکەی نەتانیاهوو، گادی ئایزنکۆت، ڕاسپێردراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی ئیسرائیل، بانگهێشتی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە لەوبارەیەوە.

  • ئایزنکۆت لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت: "ئەگەر پارتی لیکود بۆ یەکڕیزییەکی ڕاستەقینە ئامادەیە، ئەوا من ئامادەم لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئاستی جددییەتیان هەڵبسەنگێنم.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرنۆت بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستاوە شێوەی حکومەتەکەی گادی ئایزنکۆت، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئیسرائیل دەرکەوتووە و گۆڕانکاریی گەورە لە کابینەی حکومەتی داهاتوودا دەکات، ئەگەر هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی سەر بگرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزیرە پێشبینیکراوەکانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل ئاشکرا بوون

Loading related news...