
ترەمپ، ڕایگەیاند، 20 دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگری نوێ بونیاد دەنێن.
ترەمپ، دەڵێت، چەکی نوێ بەرهەمدەهێنن کە پێشتر ئاشکرا نەکراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕوونیکردووەتەوە، ئێستا ئەمریکا ئامێر و تەقەمەنیی سەربازی بە ئاستێکی بێ وێنە بەرهەمدەهێنێت و پێشبینی دەکات بەمزووانە کۆگاکانی ئەمریکا بگەنە ئاستێک کە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان بتوانن سوودی لێ وەربگرن.
دۆناڵد ترەمپ: سیستمی بەرگریی پاتریۆت و تاد، مووشەکی تۆماهۆک، چەکی هێرشبەر و بەرگری دیکە بەرهەمدەهێنن.
سەرۆکی ئەمریکا وردەکاریی تایبەتی سەبارەت بە سروشت و توانای ئەو چەکە نوێیانە نەخستووەتەڕوو.
دیارییشی نەکردووە کەی دامەزراوەکان دەست بە کار دەکەن.
ئەم گوتانەی ترەمپ لە کاتێکدا بوو، کەمێک پێشتر لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە فلۆریدا کۆبووەوە، جەختی لەوەش کردەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە خەرجییەکانی بەرگری، وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازیی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ کراوە.
نەتانیاهوو فشار لە ترەمپ دەکات بۆ هێرشێکی خێرا و چڕ بۆ سەر ئێران
