ترەمپ بۆ پوتن: کردەوەی دوژمنکارانە لە ئەورووپا ڕابگرن

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ هیوایخواست بەزوویی بگەن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

  • دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەتەوە.

  • هەردوولا ڕاگەیێنراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، کە لە دانووستانەکانی ئەمدواییەدا لەگەڵ پوتن لە چین، بە دوور و درێژی داکۆکیی کردووە لە کۆتاییهێنان بە "هەر دەستدرێژییەکی سەربازیی ڕووسیا" بۆ سەر کیشوەری ئەورووپا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، دەرفەتێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی نزیک.


کۆبوونەوەى ترەمپ و سکرتێرى ناتۆ

  • ئەم قسانەی ترەمپ هاوکات بوون لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەرێنیی ترەمپ بۆ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە هاوینەهەوارەکەی خۆی لە فلۆریدا.

  • کە لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ پوتن ئاگاداری کردووەتەوە.

  • دوابەدوای کۆبوونەوەکە، کۆشکی سپی و ناتۆ ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

  • داوایان لە ڕووسیا کرد، خۆی لە هەر کردەوەیەک بە دوور بگرێت کە بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست.

  • ببێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی جەنگی ئۆکرانیا و تێوەگلانی وڵاتانی دیکەی ئەورووپاش.

هەروەها جەختیان لە گرنگیی گەیشتن بە یەکلاکردنەوەی ئاشتییانەی پرسەکە و پێویستیی بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیاش کردەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ لە فلۆریدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆدەبێتەوە

Loading related news...