ئێن بی سی نیوز: ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کوشتنی سەرکردەکانی ئێران دەکات

پووختەى هەواڵەکە

  • بیرکردنەوەکەى ترەمپ وەک بژاردەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

  • لە ناویاندا ئەو سەرکردانەی ئێران، کە واشنتن بە 'ڕەق و توندڕەوە'یان دەزانێت.


کەناڵی ئێن بی سی نیوز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی و بەرپرسێکی ئاگادار لە پرسەکە بڵاویکردەوە، لایەنگرانی ئەو پێشنیازە پێیانوایە دوای کوشتنی ئەو سەرکردانەی ئێران، ترەمپ دەتوانێت کۆتایی جەنگەکە ڕابگەیێنێت، بەڵام نەیارانی پێشنیازەکەش هۆشداری دەدەن لەوەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە هەڵوێستی سەرکردەکانی دیکەی ئێران بەرەو توندبوونەوە دەبات، جگە لەوەش، متمانەی واشنتن بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لاواز دەکات.


بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئێن بی سی نیوز

  • بەشێک لە سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا هۆشدارییانداوە.

  • لەوەی ڕەنگە بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێران، بەرپرسانی ئەمریکا بخاتە بەردەم مەترسیی ڕاستەقینەوە.

  • ئەو بەرپرسانە بڕوایان بەوەیە لە ڕێگەی بەردەوامیی گەمارۆی ئابووریی سەر ئێرانەوە دەتوانن ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنن.

  • بە پێویستی نازانن ڕێگەی دیکە تاقی بکرێتەوە.

پێشتر ئێن بی سی نیوز بڵاویکردبووەوە کە ترەمپ بیر لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکان بۆ سەر ئێران دەکاتەوە، کە بە ئامانجی لێدانە لە ژێرخان و ئامانجە سەربازییەکانی دیکەی وڵاتەکە. بەدیاریکراویش ئامانجە ئەگەرییەکان بریتین لە دامەزراوە نەوتییەکان لە دوورگەکانی خارگ، قشم و وێستگەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە چیای قوڵنگ.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نەتانیاهوو فشار لە ترەمپ دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی کیمیاییە

Loading related news...