سەدان قوتابخانە لە ئەڵمانیا و دانیمارک هەڕەشەی بوونی بۆمبیان پێگەیشت

پووختەى هەواڵەکە

  • زنجیرەیەک هۆشداریی ناڕاست لە بارەی بوونی بۆمبەوە قوتابخانەکانی ئەورووپای گرتووەتەوە.

  • 450 قوتابخانە لە ئەڵمانیا ئیمەیڵی هەڕەشەئامێزیان پێگەیشتووە.

  • پۆلیسی ئەڵمانیا: ئێستا هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە بوونی نییە.


ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئەڵمانیا و دانیمارک، سەدان قوتابخانە هەڕەشەی بوونی بۆمبیان پێگەیشت، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە هەفتەکانی ڕابردووەوە، زنجیرەیەک هۆشداریی ناڕاست و بێبنەما لە بارەی بوونی بۆمبەوە قوتابخانەکانی ئەورووپای گرتووەتەوە.


هەڕەشەکان چۆن کرانە سەر ئەڵمانیا و دانیمارک

  • هەڕەشەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە و بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ قوتابخانەکان دەنێردرێن.

  • هەڕەشەکان بووەتە هۆی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە سەرانسەری ئەورووپادا.

  • لە ئەڵمانیا450 قوتابخانە ئیمەیڵی هەڕەشە ئامێزیان پێگەیشت.

  • لەبارەی بۆمبڕێژکردنی قوتابخانەکان و لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا نووسراوە "مردن چاوەڕێتە".

  • پۆلیسی ئەڵمانیا: ئێستا هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە بوونی نییە و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەستی پێکردووە.

  • بەشێک لە قوتابخانەکان ڕێنماییان پێدرا کە قوتابخانەکان چۆڵ نەکەن.

  • بەڵام چەندین مامۆستا دوای گەیشتنی ئیمەیڵەکان قوتابییەکانیان ناردووەتەوە ماڵەوە.

  • پۆلیسی دانیمارک: لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەی بوونی بۆمب دەکەن کە ئاڕاستەی چەندین قوتابخانە کراوە لە سەرانسەری دانیمارک.

  • پۆلیسی دانیمارک: ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی.

هەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە 10 قوتابخانە لە ئیسپانیا چۆڵکران، دوای وەرگرتنی هەڕەشەی بوونی بۆمب لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا قوتابخانەکان لە ئیتاڵیاش چۆڵکران، دوای ئەوەی هەزاران قوتابخانە هەڕەشەی بوونی بۆمبیان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێگەیشت.

لەم دواییانەدا زنجیرەیەک هەڕەشە بە بوونی بۆمب و هێرشی ئەلیکترۆنی، قوتابخانەکان، سوپەرمارکێت، بانکەکانی خوێن، سیستمەکانی هاتوچۆی ئاسمانی و دەزگاکانی پەخشی لە سەرانسەری ئەورووپادا گرتووەتەوە و بووەتە هۆی تێکدانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.

شێوە عومەر

Mon Nov 23 2026

Loading related news...