
ترەمپ زانیارییەکی دەگمەن لەبارەی موشەکەکانی ئێران ئاشکرا دەکات.
ترەمپ ڕایگەیاتند، لەم ماوەیەدا ئێران زۆرترین مووشەکی هەڵداوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرایدەکات، ئێران هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی لەماوەی هەفتەی ڕابردوو زیاد کردووە، دڵنیاییشدەدات لەوەی هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە سەرجەمیان بخەنە خوارەوە.
هەفتەی ڕابردوو ئێران ژمارەیەک مووشەک و درۆنی هەڵداوە کە ژمارەکەی لە هەر کاتێک لە ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە.
نیگەران مەبن، سەرجەم درۆنەکانیان خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
لێدوانەکانی ترەمپ لەکاتێکدایە لە ناوچەکانی کەنداو هەڵکشانەکان بەرەو زیاد بوون دەڕۆن، هێرشی سەر بارهەڵگرەکانی نەوت لە هوورمز زیادی کردووە و گومانیش هەیە کە ئێران لە پشت بەشی زۆری هێرشەکانەوە بێت.
لە بەحرەینیش کە ژمارەیەک پێگەی سەربازیی ئەمریکای تێدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند هێرشێک کرایە سەر مەنامە.
بەهۆی هێرشی ئەمریکا و ئێرانیش بۆ سەر یەکدی، ئێستا مەترسیی هەڵگیرسانەوەی جەنگ جارێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە.
.jpg)
