
نەتانیاهوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل دۆڕا، بەڵام چاوی لەوەیە لە ماوەی کاربەڕێکەریدا جەنگ دەست پێبکاتەوە.
نیویۆرک تایمز ئاشکرای کردووە نەتانیاهوو دەیەوێت بەر لە مانگی 1ـی داهاتوو هێرش بکرێتە سەر ئێران.
گادی ئایزنکۆت، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ بەردەوامیی جەنگدا نییە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە ئاشکرای کردووە، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل فشاری کردووەتە سەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوەکو هێرش بکاتەوە سەر ئێران.
نەتانیاهوو ژمارەیەک نێردەی ناردووە بۆ ترەمپ تاوەکو بەهانەی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران بۆ هەریەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی، ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی و سەرکردایەتیی ناوەندیی ئەمریکا ڕوون بکەنەوە.
تاوەکو ئێستا نەتانیاهوو بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ڕوون نەکردووەتەوە کە گرنگیی ئەم هێرشە لە کوێدایە و چی بەدەست دەهێنێت، چۆنیش دەتوانێت لێکەوتەکانی چارەسەر بکات بەبێ ئەوەی ببێتە جەنگێکی هەرێمی.
لەگەڵئەوەشدا فشار دەکاتە سەر ئەمریکا تاوەکو جەنگەکە پێکەوە دەست پێبکەنەوە.
لەسەر هەمان بابەت، سێ بەرپرسی ئیسرائیلی قسەیان بۆ نیویۆرک تایمز کردووە و باسیان لە هەڵوێستی سوپای وڵاتەکەیان کردووە کە لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکاندا باس کراوە؛ ئاماژە بەوە کراوە ئەگەر چانسێک هەبێت بۆ هێرشێک بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا، ئەوا ئیسرائیل دەبێت ئەو چانسە بقۆزێتەوە و ئەو هێرشە بکات.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بەرپرسانی ئیسرائیلیش ئەوە دەزانن کە ئەم چانسەی بەردەمیان بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا نامێنێت، کاتێک دیموکراتەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەن، بۆیە هەوڵ دەدرێت هەر بڕیارێکی سەربازی هەبێت، بەر لەم وادەیە بدرێت.
دانوستانەکانی نەتانیاهوو و ئایزنکۆت بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل بێ ئەنجام کۆتاییان هات
مەرجی مانەوەی نەتانیاهوو دادەنرێت و ئۆپۆزسیۆنیش سێ سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل دەخاتەڕوو
.jpg)