دانمارک پلانی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە وڵاتەکەی فراوان دەکات

پووختەى هەواڵەکە

  • دانمارک سوورە لەسەر قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە وڵاتەکەی.

  • بەسەر ئەوانەی کاری داواکاریی گشتی دەکەن.

  • سەرۆکوەزیرانی دانمارک پاڵپشتی لە قەدەغەکردنی لەچک لە قوتابخانەکان دەکات.


نیکۆلای فامین، وەزیری دادی دانیمارک لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشكرایکردووە، یاسا نوێیەکە داواکارانی گشتی لە دادگاکان ناچار دەکات بێلایەنیی نیشان بدەن لە ڕووی ئاینی و سیاسیی کاتێک بەشداری لە دانیشتنەکانی دادگادا دەکەن.


بە گوێرەی ڕێکارە نوێیەکان

  • داواکاری گشتی ڕێگەی پێنادرێت جلوبەرگی باڵاپۆشی لەکاتی کارکردندا لەبەر بکات.

  • چونکە نابێت هیچ گومانێک هەبێت لەوەی ئەو دادوەرە کاری خۆی لە ناو هۆڵەکانی دادگا بە شێوەیەکی بێلایەن دەکات.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە پاڵپشتی خۆی بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانە سەرتایی و ناوەندییەکانیش دەربڕی، ئەم پێشنیازە لە لایەن پارتە ڕاستڕە و ڕاستڕەوە تووندەکانیش پاڵپشتی دەکرێت.

میتە فریدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانمارک گومانی هەبوو لەوە لە وڵاتێک کە باس لە ئازادی پەیڕەوکردنی ئاین دەکرێت بڕیارێکی لەو جۆرە جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەڵێت، سەرپۆش بە لای ئەو بەمانای چەوساندنەوە دێت.

ئەم بڕیارە نوێیە جیاوازە لە بڕیارەکەی مانگی ئابی ساڵی 2018 کە ڕێگە لە داپۆشینی دەموچاو دەگرێت لە شوێنە گشتییەکان واتە نیقابکردن، ئەمجارە باس لە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی دەکرێت لە وڵاتەکە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لەسەر دژایەتى قەدەغەى حیجاب ئازەربایجان داوای حەوت هاوڵاتیی تورکیا دەکات

پەرلەمانی ئێران یاسای پاکیزەیی و باڵاپۆشی پەسەند کردووە؛ مەسعوود پزیشکیان ئامادەنییە واژۆى بکات

پزیشکیان: جێبەجێکردنی حیجاب دەبێت لە بەرپرسانەوە دەستپێبکات؛ یاساکەش سزای 165 ملیۆن تمەنی تێدایە

یەسنا ئومێد

Wed Nov 25 2026

Loading related news...