
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات.
مەسرور بارزانی دەشڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبوونە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆبوونەکەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە پیرۆزبایی دەکات و دەڵێت، “هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەن”
پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەکەم.
پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ئەندام پەرلەمانە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و چاونەترس و خەمخۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پارێزگاریکردن لە شەرعیەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
بڕیاری ئەمڕۆی ئێوە، وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و ویستی دەنگدەران و ئەم هەنگاوە، سەرخستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە.
کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبوون و پێداگیریکردنە لە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی.
هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەن.
داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە، خزمەتێکی شایستەتری گەل و نیشتمانمان بکەین و دەسکەوتە دەستوورییەکانمان بپارێزین.