
دواى ڕووداوەکانى ئەمڕۆى پەرلەمان سەرکردایەتى یەکێتى بڕیاریدا سبەى کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتى بافڵ جەلال تاڵەبانى دەبێت.
بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، بڕیارە سبەى پێنجشەممە، 5ـى تشرینى یەکەمى 2026، ئەندامانى سەرکردایەتیى یەکێتى بە سەرۆکایەتى بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.
پارتى: ئەمە هەنگاوێکى درەنگوەخت بەڵام پێویست بوو لە پێناو پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێمى کوردستان.
مەسعود بارزانى: کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر داواکاری فراکسیۆنی پارتی و چەند لایەنێکی دیکە، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان دیاریکرد و کۆتاییان بە دانیشتنەکە هێنا.