تۆم باراک: ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات عێراق سەقامگیر بێت

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە
تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە

پووختەی هەواڵەکە

  • تۆم باراک ڕایگەیاند، ئەرکی ئەمریکایە هەوڵبدات عێراق سەقامگیر بێت و کاریش بۆ ئەوە دەکەین.

  • تۆم باراک گوتیشی ، هەناردەی نەوت لە هوورمزەوە کێشەی تێکەوتووە ، بەڵام عێراق و سووریا کلیلى چارەسەرى هەناردەى نەوتن بە بۆرى.


ئەمڕۆ تۆم باراک لە هەشتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێشخەریی عێراق کە لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، وتارێکی پێشکەش کرد لە بارەی هێرشەکانی سەر عێراق و قەیرانی هەناردەی نەوت.


تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا:

  • گەرووی هوورمز بووەتە سەرچاوەی کێشە لە ناوچەکە، دەبێت ڕێگەی دیکە بدۆزرێتەوە.

  • گەرووى هوورمز دەستکارى ناکرێت بەڵام ڕاکێشانى بۆرى نەوت چارەسەرە

  • عێراق و سووریا کلیلی چارەسەری هەناردەکردنی نەوتن بە بۆری.

  • ڕێگەى بەدیلى گەرووى هوورمز بۆرییە نەوتییەکانى عێراقە.

سەقامگیریی عێراق هێڵی سوورە

  • عێراق وڵاتێکى زۆر نایابە و خاوەنى مێژوویەکى پێنج هەزار ساڵە و خاوەنى کەسانى زیرەکن.

  • عێراق وەک ماڵێکى کراوە پێشوازى لە هەمووان کردووە و دۆستێکى نزیکى ئێمەیە و دەبێت لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕێوەبچێت.

  • عێراق بەردەوام ڕووبەڕووى قەیران بووەتەوە و دەبێت لەمەولا وڵاتەکە سەقامگیربێت.

  • ئەرکى ئەمریکا ئەوەیە کە چۆن عێراق دۆخێکى ئارامى هەبێت.

  • لە عێراق دەبێت چەک تەنیا لە دەستى دەوڵەتدابێت.

ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە

  • ئێمە وەکو ئەمریکا دەبینە چارەسەر و نابینە بەشێک لە کێشەکان.

  • داوا لە لایەنەکان لە ناوچەکە دەکەم کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن.

  • دەمانەوێت دەستى هاوکارى بۆ سەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست درێژبکەین.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تۆم باراک: ئەمریکا لەگەڵ یەکگرتوویى و دابەشکردنى دەسەڵاتەکانە

کەناڵ8

Wed Nov 11 2026

Loading related news...