ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوایەکی یاسایی لە دژی کۆڕەک بردەوە

لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • داواکە لە بارەى گرێبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایە.

  • کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ناتوانێت دەستەکە پابەند بکات بۆ جێبەجێکردنی پاکتاوکردنی قەرزەکانی.


دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە، بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای بەرایی ڕەسافە، کە دەستەکەیان پابەند کردبوو بە خاڵەکانی گرێبەستی پاکتاوکردنی واژۆکراو سەبارەت بە قەرزەکانی کۆمپانیا کۆڕەک.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق:

  • بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچوونەوە لە بەرژەوەندییانە.

  • کۆڕەک تیلیکۆم ناتوانێت دەستەکە پابەند بکات بۆ جێبەجێکردنی پاکتاوکردنی قەرزەکانی.

  • کۆمپانیای کۆڕەک تێڵیکۆم ناتوانێت پشت بە بڕیاری یەکەم ببەستێت بۆ پابەندکردنیان.

  • بە گوێرەى ئەو بڕیارە پیویستە کۆمپانیای کۆڕەک پابەند بێت بە دانەوەی قەرزەکان.

  • بە گوێرەى ڕێکارە یاساییە کارپێکراوەکان.

  • دەستەکە لە هەنگاوە یاساییەکانی بەردەوام دەبێت.

  • بۆ بە دەستهێنانی شایستە داراییەکانی و پاراستنی مافی دەوڵەت.

  • دەستەکە پابەندە بە بڕیارەکان دادگا.

کۆمپانیای کۆرەک تێلیکۆم، ڕۆژی 28ـی ئەیلولی ڕابردوو ڕایگەیاند، داوایەکی یاساییان لە دژی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق بردووەتەوە، کە تایبەتە بە پابەندبوونی دەستەکە بە گرێبەستی پاکتاوکردنی نێوانیان.

پێشتر سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆمپانیای کۆرەک تێلیکۆم بڕی دوو ترلیۆن دینار دەستەکەیان و زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی قەرزارە و تاوەکو قەرزەکانی نەداتەوە، ناتوانێت دەست بە کارکردن بکاتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان سیم کارتى کۆڕەک-ـى ڕاگرت

ئارام یوسف

Tue Nov 10 2026

Loading related news...