لیژنەى باڵاى هاوبەشى عێراق و تورکیا کۆبووەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • لایەنى تورکیا بڕیاریدا هەنگاوەکانى ڕادەستکردنى سەربازگەى بەعشیقە – زیلکان دەستپێبکات.

  • تورکیا: قۆناغ بە قۆناغ دەست بە هەنگاوەکانى ڕادەستکردنى بنکە سەربازییەکان دەکەن.


لیژنەى باڵاى هاوبەشى عێراق و تورکیا کۆبووەوە و لایەنى تورکى بڕیاریدا هەنگاوەکانى بۆ ڕادەستکردنى سەربازگەى بەعشیقە – زیلکان، بە حکومەتى عێراق دەستپێبکات، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش هەنگاوەکەی بە ئەرێنیی وەسفکردووە و دەڵێت، وەک ئەوەی ڕێککەوتنی لە بارەوە کراوە، قۆناغ بە قۆناغ دەست بە هەنگاوەکانی ڕادەستکردنەوەی بنکە سەربازییەکان دەکەن.


ڕاگەیێنراوى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق

  • لیژنەى باڵاى هاوبەشى نێوان عێراق و تورکیا کۆبووەوە.

  • تاوتوێى کۆتاییهێنان بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەردوو وڵاتى کرد.

  • لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.

  • لەوانە؛ هەردوو دەسەڵاتى عێراق و تورکیا بە گوێرەى ئەو ڕێککەوتنەى سەرکردەکانى هەردوو وڵات لە 23ـى ئەیلوولى2026 پێیگەیشتن.

  • جەختیانکردەوە لە ئیرادەى هاوبەش بۆ بەردەوامیدان بەو هەنگاوە ئەرێنییانەى حکومەتى عێراق تاوەکو ئێستا ناویەتى.

  • بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى تەواوەتیى دەوڵەت لە شنگال و کۆتاییهێنان بە بوونى گرووپە چەکدارەکان.

  • دەستدەکرێت بە گرتنەبەرى هەنگاوى پێویست بۆ ڕادەستکردنى پلەبەندیى سەربازگەى بەعشیعە- زیلکان، بە حکومەتى عێراق.

لە پێناو بەدیهێنان و سەرپەرشتیى هاوبەش لەسەر ڕەوتى ئەو پڕۆسەیەى لە شنگال دەستیپێکردووە بە ئامانجى کۆتاییهێنان بە گرووپە چەکدارەکان، هەردوولا بڕیاریاندا بە کاراکردنى لیژنەى هەماهەنگیى ئەمنیى هاوبەش بە گوێرەى ئەو ڕێککەوتنەى پێشتر کراوە.

هەر لە بارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش هەنگاوەکەی بە ئەرێنیی وەسفکردووە و دەڵێت، وەک ئەوەی ڕێککەوتنی لە بارەوە کراوە، قۆناغ بە قۆناغ دەست بە هەنگاوەکانی ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی بەعشیقە – زیلکان دەکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 ئاشکرایکرد و ئەردۆغان و زەیدی پشتڕاستی دەکەنەوە؛ تورکیا دەکشێتەوە

Loading related news...